521 ئابوری

ئاگات لێیە دۆلار بەچەند مامەڵەى پێوەدەکرێت؟

08:33 - 20/06/2024

زەمەن - ئابورى
 
لەکاتى داخستنى بازاڕ نرخى دۆلار بەجێگیرى مایەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەکاتی داخستی بازاڕەکانی دراو، نرخی 100 دۆلار گەیشتە 147,000 دینار لەکاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ بەهەمان نرخ بوو.

 

لە هەینى رابردووەوە بەهۆى پشووەکانى جەژنەنەوە بانکى ناوەندى هیچ بڕە دۆلارێکى نەخستووەتە بازاڕەوە، بۆیە نرخى دۆلار بەجێگیرى ماوەتەوە، لە سەرەتاى هەفتەى داهاتووەوە بازاڕەکانى ئاڵوگۆڕى دراو بەڕووى مامەڵەکاراندا دەکرێنەوە و نرخى دۆلار گۆڕانکارى بەسەردا دێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن