235 ئابوری

نرخی زێڕ، جارێکی دیکە دەستی بە بەرزبوونەوە کردەوە

11:31 - 13/02/2025

زەمەن – هەرێمی كوردستان

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 922 دۆلار. ئەویش دوای ئەوەی دوێنی نرخەکەی بە هۆی داتاکانی هەڵاوسانی ئابووری ئەمریکاوە تا دوو هەزار و 864 دۆلار دابەزی.

هەڵکشانی نرخی زێر بۆ مەترسییەکانی پەرەسەندنی جەنگی ئابووری نێوان ئەمریکا و چین دەگەڕیتەوە کە لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکادا دەستیپێکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 527 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 615 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 703 هەزار دینار

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن