20 ئابوری

داهاتی باج لە ساڵی 2024 بەرێژەی 22% زیادیكردوو نزیک بوو لە 4 تریلیۆن دینار

10:51 - 22/02/2025

 زەمەن - ئابوری

 

  لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی چاکسازی بۆ باج لە عێراق، ڕایگەیاند : کە داهاتی باج بەڕێژەی 22% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 4 تریلیۆن دینار لە ساڵی ڕابردوودا.

هەروەك ئاماژەی بەوەشدا کە عێراق لە سەرەتای چارەسەرکردنی کێشەی لێکچوونی ناوەکانە لە ڕێگەی سیستەمێکی ژمارەیی پێشکەوتووەوە.

لەو بارەیەوە "خالید جابری" ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی باج، لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : داهاتی باج لە ساڵی 2024 گەیشتووەتە 3.755 تریلیۆن دیناری عێراقی. ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە لەسەر باشتربوونی سیاسەتەکانی باج و بەرزکردنەوەی ئاستی کۆکردنەوەی باج.

جابری ئاماژەی بەوەشدا : لە داهاتوودا سێ کێشەی سەرەکی چارەسەر دەکرێن لەوانە :-

- کۆتاییهێنان بە کێشەی لێکچوونی ناوەکان
- دانانی سیستەمێکی ژمارەیی بۆ پرسیارکردن لەبارەی باج
- بەردەستکردنی زانیارییەکانی کۆمپانیاکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانگە حکومییەکان
هەروەک ڕوونیکردەوە : ئەم چاکسازییانە هەنگاوێکی گرنگن بۆ دروستکردنی سیستەمێکی دارایی کاراتر و دادپەروەرانەتر، کە متمانە لە نێوان دەوڵەت و باجدەران بەهێز دەکات و زەمینە بۆ چاکسازی گەورەتر لە سیستەمی ئابووری خۆش دەکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن