120 ئابوری

ئەپیکور: ھاوڕاین لەگەڵ حکومەتی ھەرێم بۆ فرۆشتنی نەوت لەڕێی سۆمۆوە

12:38 - 22/06/2024

زەمەن: هەرێمی کوردستان

ئەپیکۆر دووپاتیکردەوە کە فرۆشتنی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی سۆمۆوە باشترین بژاردەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ھەناردەی نەوت بەشێوەیەک شایستەی دارایی کۆمپانیاکانی تێدا گەرەنتی بکرێت.

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان کە بە (ئەپیکور) ناسراوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوە کردووە، لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم هاوڕان، فرۆشتنی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە باشترین بژاردەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیھانەوە.

دەشڵێت: پێویستە ئەو بژاردەیە، شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکانی تیادا گەرەنتی بکرێت، ئەوانیش بە ھەر کام لە ڕێگەکانی، پارەدانی پێشوەختە، یان دانانی شایستە داراییەکان لە ھەژمارێکی بانکی ڕاستەوخۆ، یاخود دیاریکردنی پشکی کۆمپانیاکان بە بەرمیل لە بەندەری جەیھان و فرۆشتنی نەوتەکە لەلایەن خودی کۆمپانیاکانەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی ٩ـی ئەم مانگە، کۆبوونەوەی سێ قۆڵی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ئەپیکۆر لە بەغداد بەڕێوەچوو، تایبەت بە تاوتوێکردنی بەربەستەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی نەوتی کوردستان، بەڵام کۆبوونەوەکە بێ ئەنجام بوو.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن