نرخى دۆلار دابەزى
05:59 - 25/06/2024
زەمەن - ئابورى
لەکاتى داخستنى بازاڕ نرخى دۆلار دابەزى.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لەکاتی داخستی بازاڕەکانی دراو، نرخی 100 دۆلار گەیشتە 147,500 دینار لەکاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخى 100 دۆلار بەرامبەر 147,850 دینار بوو.
ئەمڕۆ بەهۆى ئەوەى جەژنى غەدیربوو لە عێراق، لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانى عێراق پشووى فەرمى بوو، بەوهۆیەوە بانکى ناوەندى هیچ بڕێک دۆلارى نەخستووەتەڕوو.