219 کوردستان

هەواڵی خۆش لەبارەی مووچەی خانەنشینانەوە گەیشت

11:56 - 01/08/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان
حسام عەبدولستار بریکاری دەستەی گشتیی خانەنشینی عێراق دەڵێت: رێکارەکانی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان تەواو کراوە و رەوانەی بانکەکان کراوە تاوەکو مووچەی مانگی ئاب بە زیادکراوی وەربگرن.

ناوبراو ئەمڕۆ ١ی ئابی ٢٠٢٤ ئاماژەی بەوە کردووە، بەردەوامن لە جێبەجێکردنی پلانەکانی دەستەی خانەنشینان بۆ دابەشکردنی مووچەکانیان لەسەرەتای هەموو مانگێکدا.

دەشڵێت: لە ئێستادا دەستەی خانەنشینی رێکارەکانی زیادکردنی مووچەی خانەنشینانی تەواو کردووە و رەوانەی بانکەکانی کردووە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی ئەمساڵ بە زیادکراوی.

بە وتەی بریکارەکە، لەدوای ٤٨ کاتژمێر لە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان، وەک رێکارێکی هەموو مانگێک دەست دەکرێت بە دابەشکردنی پاداشتی خانەنشینان.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، سەرەتای مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی دا لەسەر زیادکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق و بەپێی ئەو بڕیارە بڕی ١٥٠ هەزار دینار بۆ مووچەکانیان زیاد دەکرێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن