76 کوردستان

نوێنەری بارزانی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆدەبێتەوە

03:03 - 13/01/2025

زەمەن _ کوردستانی

 

 بڕیارە نوێنەری مەسعود بارزانی بچێتە ڕۆژئاوای کوردستان و بەجیا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی و ئەنەکەسە کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەکی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرایکرد، حەمید دەربەندی، بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژئاوای کوردستان و نوێنەری مەسعود بارزانی، سەردانی شاری حەسەکە و قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.

ئەو سەرچاوە سیاسییە ڕاشیگەیاند: نوێنەرەکەی بارزانی لە شاری حەسەکە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆ دەبێتەوە. دواتر لە شاری قامشلۆ لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) کۆ دەبێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن