بەپەلە... لە هەولێر کارگەیەکی شیش تەقییەوە
01:12 - 13/01/2025
زەمەن _ هەولێر
لە سنووری پارێزگای هەولێر لە کارگەیەکی شیش، بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، کارگەیەکی شیش کە دەکەوێتە گوندی قوچەبڵباس لە قەزای قوشتەپە لە پارێزگای هەولێر، بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەوە، کەسێک کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش بریندار بوون تاوەکو ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە.
بەپێی زانیارییەکانی زەمەن، رووداوەکە بەهۆی هەبوونی تەقەمەنییەوە بووە لەنێو ئەو ئاسنە کۆنانەی براونەتە کارگەکە.