ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە مووچەی مانگی 12ی هەرێم دەدات
12:36 - 13/01/2025
زەمەن – هەرێمی كوردستان
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكی
ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکایەتی كۆبونهوهی ئاسایی ئهنجومهنی
وهزیران بكات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە وێنەیەكی بە "زەمەن"
گەیشتووە، هاتووە " ئهمڕۆ دووشهممه ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنی ئاسایی خۆی
بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەنجام دەدات".
"زەمەن" پەیوەندی بە دوو وەزیری كوردەوە كرد بۆ زانینی پرسی
مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەگەرچی وەك لێدوان قسەیان نەكرد، بەڵام
وتیان" پەیامی كۆبونەوەكەی رۆژی شەممەی ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەرانی كورد
لە كۆبونەوەكە دەخوێنرێتەوەو حەتمەن مووچەش باس ددەكرێت".