قەرزەکەی بەغدا.. گەنجانی هەرێمیش دەگرێتەوە
01:58 - 03/09/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: عێراق
قەرز بە گەنجانی بەهرەمەند دەدات و پڕۆسەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
لە لێدوانێکدا قاسم زالمی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی
عێراق بۆ کاروباری گەنجان رایگەیاند، ئاماژەی بەوە کردووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا
پێدانی ئەو قەرزە بە گەنجانی بەهرەمەند رادەگەیەنرێت.
وەک خۆی دەڵێت: لە رێگەی ئەو پرۆژەیەوە دەتوانن
هاوکاری گەنجان بکەن بۆ دەرخستنی تواناکانیان، هەروەها سەرجەم گەنجانی عێراق دەتوانن
لە قەرزەکە سودمەندبن بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
بەپێی
هەواڵەکە، لە رۆژانی داهاتوودا لینکی تایبەت بەو
پرۆژەیە کارا دەکرێت و بوونی بەهرەی جیاواز و توانای داهێنان بۆ وەرگرتنی قەرزەکە
پێویستە.
هاوکات دەبێت ئەوەش بزانرێت بڕی ئەو قەرزەی دەدرێتە
گەنجان بەپێی بەهرە و توانای خوازیارەکە دیاریدەکرێت، بڕەکەشی لە پێنج ملیۆن دینارەوە
بۆ ٢٠ ملیۆن دینار دەبێت.