لەبارەی مووچەوە؛ راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە
03:32 - 15/01/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
لە
راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق
پابەند نەبووە بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی
هەرێمی کوردستان و لە ئێستادا بڕی زیاتر لە 822 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی
هەرێمی کوردستان لای حکومەتى عێراق ماوە.
كەمێك لەمەوبەر
لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەگوێرەی حساباتمان لە بانکی ناوەندیی
عێراق لقی هەولێر، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی زیاتر لە 10 ترلیۆن و 26 ملیار دیناری
وەک شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 ناردووە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
وەزارەتی دارایی عێراق بڕی زیاتر لە 726 ملیار و 995 ملیۆن دیناری وەک لێبڕینی خانەنشینی
و باجی داهات لە کۆی تەرخانکراوی هەرێمی کوردستان بڕیوە.
وەزارەتی دارایی
هەرێمی کوردستان دەشڵێت، ئەو برە پارەیەی لە یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی
2024ـدا بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە بریتییە لە زیاتر لە 11 ترلیۆن و 576 ملیار
و 521 ملیۆن دینار، بەوەش بڕی زیاتر لە 822 ملیار و 642 ملیۆن دیناری پشکی هەرێمی
کوردستان بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لای حکومەتی عێراق ماوە کە خەرجبکرێت.