نرخى دۆلار بەرزبووەوە
07:10 - 08/09/2024
زەمەن - ئابورى
ئێوارەى ئەمڕۆ لەکاتى داخستنى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان نرخى دۆلار بەرزبووەوە.
لە داخستنى بازاڕ 100 دۆلار بە 149,850 دینار مامەڵەى پێوەکرا، لەکاتێکدا بەیانى ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 149،700 دیناربوو.
ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق 253 ملیۆن دۆلارى خستەڕوو، 12 ملیۆن و 400 هەزار دۆلارى بەشێوەى کاش بوو.