کەشناسی کەشوو هەوای ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە
11:21 - 14/01/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
کەشناسی هەرێم، کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری ڕاگەیاند و بەپێی بڵاوکراوەکە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری بلاوکردووەتەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت.
هەروەها لەبارەی کەشی سبەی چوارشەممەوە کەشناسی هەرێم ئاشکرایکردووە، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى