1449 کوردستان

سکاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید و سەڵاحەدین بەهادین و عیرفان عەلی عەبدولعەزیز تۆمارکرا

09:33 - 14/01/2025

زەمەن - کوردستانى

 

سەعید كاكەیی ئەندامی پێشووتری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی 75 ھاوڵاتیانی دڵسۆزی خاك و نیشتمانەکەمان و لە ڕێگای نوسینگەی ھەڵبژاردنەکان لە سلێمانی، سکاڵایەکی یاساییم لەسەر سەرۆك و بەرپرسی یەکەمی سێ لایەنی سیاسی عێراقی تۆمارکرد.

 

سەعید کاکەیی رایگەیاندووە، ئەو بەرپرسانەى سکاڵاى لەسەر تۆمارکردوون بوونەتە ھۆکار بۆ دەستێوەردانی وڵاتانی دیکە لە کاروباری ناوخۆیی ھەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ بەدەر لە ڕێکارە پرۆتۆکۆڵی و دیپلۆماسیەکانی سێ دەسەڵاتە فەرمییە بەرقەرارەکانی یاسادانان و جێبەجێکار و دادوەری.

 

سەعید کاکەیى سکاڵاکەى لەسەر سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی تۆمارکردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن