60 ئابوری

دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات

01:42 - 10/09/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێبکات و یەکەم شوێنیش چۆمان دەبێت.

ئەمیر سەلیم، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سۆران ئاماژەی بەوە کردووە، ڕێکارەکانی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکرد و بریکارەکان ڕاسپێردراون پارە کۆبکەنەوە، چۆمان یەکەم شوێن دەبێت کە نەوت وەرگرێت.

ناوبراو دەشڵێت: بریکارەکانی خۆراک ڕاسپێراون پارەکە کۆبکەنەوە، یەک ملیۆن و ٨٠٠ لیتر لە سنووری قەزای چۆمان دابەشدەکرێت، چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەکەین بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەکە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، ساڵی ڕابردووش حکومەتی هەرێم بە نرخێکی دیاریکراو بۆ هەر بەرمیلێک، ٢٠٠ لیتری بەسەر هەر خێزانێکدا دابەش کرد.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن