تەرمی گەنجێک دوای سێ ڕۆژ لە خنکانی دۆزرایەوە
09:47 - 17/09/2024
زەمەن - ئاکرێ
بەرگری شارستانی
ئاکرێ ڕایگەیاند، ئەو گەنجەی سێ رۆژ لەمەوبەر لە زێی گەورەدا خنکا، ئەمڕۆ تەرمەکەی
دۆزرایەوە.
لە
ڕاگەیەندراوێکدا بەرگری شارستانی ئاکرێ دەڵێت: دوای سێ رۆژ گەڕانی تیمەکانی مەلەوانی
خەبات و قەندیل، ئەمڕۆ سێشەممە 17.9.2024 توانراوە تەرمی گەنجێک لە ئاو دەربهێنرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش
کردوە، ئەو گەنجە ناوی بارزان عومەر عەلی-ە و تەمەنی 17 ساڵە، ئەمڕۆ تەرمەکەی سەرئاو
کەوتووە و دۆزراوەتەوە.
ڕۆژی ١٤ی ئەم
مانگە، رووداوێکى خنکان لە زێی گەورە ڕوویدا و تیمەکانیش چوونە شوێنی ڕووداوەکە بە
مەبەستی دۆزینەوەی تەرمەکە.
گەنجەکە دانیشتوى
گوندى هیزایە لە ناحیەى بجیلی سەر بە ئاکرێ، کە لە رووبارى زێى گەورە لە سنوورى
گوندى بوویە خنکاوە.