هەواڵێکی خۆش.. هەینی یان شەممە بارانە
08:37 - 18/09/2024
زەمەن - کوردستانى
کەشناسى عێراق رایگەیاند، پێشبینى دەکەن لەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلی بارانبارین ناوچە شاخاوییەکان بگرێتەوە بەتایبەت هەرێمى کوردستان و پلەکانى گەرماش نزمدەبنەوە.
بەڕێوەبەرى کەشناسى و بومەلەرزەزانى سلێمانیش دەڵێت، رۆژى هەینى و سەرەتاى هەفتەى داهاتوو، شەپۆلى باران بارینى کەم و هەورەبروسکە ناوچە شاخاوییەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی دەڵێت، به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ڕه‌ش له دره‌نگانێكی ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه حاڵه‌تی ناسه‌قامگیری كه‌ش و هه‌وا له‌ناوچه شاخاوییه‌كانی سنوری پارێزگای دهۆك ده‌ستپێدەکات، له ئه‌نجامی داخڵبوونی به‌شێكی هه‌وره‌كه له‌باكوری كوردستانه‌وه.
ڕاشیگەیاند، پێشنیوەڕۆى رۆژى هەینى، كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه فراوانترده‌بێت و له‌كاته جیاوازه‌كانی ته‌واوی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌گه‌ری تاوه باران و هه‌وره بروسكه‌ی توندی پاییزی هه‌یه له‌ته‌واوی ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر و ناوچه شاخاوییه‌كانی ئیداره‌ی سۆران و ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و ناوچه شاخاویه‌كانی پارێزگای سلێمانی.