دوو کاندیدى نەوەى نوێ لە دهۆک دوورخرانەوە
07:04 - 18/09/2024
زەمەن - کوردستانى
ئەمڕۆ بە بڕیارى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق لیستى نەوەى نوێى لە سنوورى پارێزگاى دهۆک بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دوورخرانەوە.
کۆمسیۆن دەڵێت، پاساوى دوورخستنەوەیان ئەوەیە، دوو کاندیدکە هیچیان خەڵکى پارێزگاى دهۆک نین بۆیە دوورخراونەتەوە.
دوو کاندیدەکەى نەوەى نوێ کە دوورخراونەتەوە ناویان شەتاو عەزیز و مۆردان نەوزادە، بە گوێرەى بڕیارەکەى کۆمسیۆن، ئەو دوو کاندیدە بەڵگەنامەى پێویستیان پێشکەشنەکردووە، کە بیسەلمێنێت دانیشتووى پارێزگاى دهۆکن.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی پێشکەشى کۆمیسیۆن کراون، ئەو دوو بەربژێرەی نەوەی نوێ لە بازنەی دهۆک، لە دایکبووی شاری سلێمانین.