وردەکاری کوشتنی پۆلیسێک لە کەرکووک
11:19 - 17/09/2024
زەمەن - کەرکووک
لەسەر رێگەی سەرەکیی
کەرکووک – هەولێر و بەدیاریکراوی لە دەروازەی کەرکووک، تەقە لە پۆلیسێک کرا و
کوژرا.
ڕووداوەکە ئەمڕۆ
١٧ی ئەیلوول ڕوویداوە، پۆلیسەکە دەوامی تەواو بووە؛ لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە و ویستوویەتی
بگەڕێتەوە؛ لەلایەن چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
سەرچاوەکان باس
لەوە دەکەن، گومان دەکرێت کێشەکە کۆمەڵایەتیی بێت و ئەو ماڵە دوژمندار بوون،
هەرلەسەر ئەمە پۆلیسەکە ناوی مەنسور ئیبراهیمە کوژراوە.
پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانیش
لێکۆڵینەوەیان لەسەر ڕووداوەکە دەستپێکردووە.