30 کوردستان

دانا عەبدولکەریم: کارکردن لە پڕۆژەی خەلەکان-هیزۆپ دەستپێدەکاتەوە

03:02 - 17/09/2024

زەمەن _ ڕاپەڕین

 

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن مژدەی بەهاوڵاتیان و دانیشتوانی ناحیەکە دا بۆ دەستپێکردنەوەی کارکردن لە پڕۆژەی خەلەکان-هیزۆپ دەستپێدەکاتەوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤، ، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن سەردانی ناحیەی خەلەکانی کردو لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەو ژمارەیەک لە دانیشتوان و نوێنەرانی خۆپیشاندەران کۆبوەوە، سەبارەت بە پڕۆژەی رێگای خەلەکان-هیزۆپ و فەرمانی کرد کارکردن لە رێگای خەلەکان-هیزۆپ دەستپێبکاتەوە.

 

هەر لەو دیدارەی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نوێنەرانی خۆپیشاندەران، کە بەڵێندەری پڕۆژەکەش ئامادەبوو، دانا عەبدولکەریم بەڵێندەری راسپارد کە لە ماوەی هەفتەیەکدا دەست بە کارکردن لە پڕۆژەکە بکەن.

 

دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دانا عەبدولکەریم رایگەیاند؛ لەوکاتەی لەساڵی ٢٠١٩ لە وەزارەت دەستبەکاربوین رێژەی ئەنجامدراو نەگەیشتبوە لە ٢٠٪، لەکاتێکدا دەبو پێشتر و تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ پڕۆژەکە تەواو بکرایە بەتایبەت لەوکاتەدا کە گرفتی دارایی نەبو، بەڵام ئێمە رێژەی ئەنجامدراومان گەیاندە زیاتر لە ٤٥٪ سەرەڕای گرفتی دارایی و گرفتی هونەری کەپێشتر دروستکرابو.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، هیچ بیانویەک نیە بۆ دابین نەکردنی نەختینە، چونکە بەشی ئەوە داهاتی ناوخۆ لەبەردەستە کە بتوانین لانیکەم پڕۆژە ستراتیژییەکان دەستپێ بکەینەوە».

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن