سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان: دەرزی لێدان و کانیۆلا دانان قەدەغەیە
03:14 - 17/09/2024
زەمەن _ هەولێر
لە هەولێر بڕیاردرا بەبێ ڕەچەتەی پزیشک نابێت کرداری دەرزیلێدان و دانانی کانیولا بۆ هاووڵاتییان و خەڵکی نەخۆش بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤، لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی هەموو دەرمانخانەکان ئاگادار دەکاتەوە، بەبێ نوسراوی پزیشک دەرزی لێدان و کانیۆلا دانان بۆ نەخۆش قەدەغەیە.
لە نوسراوەکەی لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازان، ئاماژە بە هەردوو نووسراوی ئەنجوومەنی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی کردووە و جەخت دەکاتەوە لەوەی نابێت لە هیچ دەرمانخانەیەک دەرزیلێدان و دانانی کانیولا بۆ نەخۆش بکرێت.
هەروەها بەبێ ڕەچەتەی پزیشک نابێت هیچ دەرمانێک بە هاووڵاتییان بدرێت، بە پێچەوانەوە بە سەرپێچی هەژمار دەکرێت.