88 کوردستان

چیا نەوشیروان مستەفا سەردانی گڵكۆی ئیسماعیلی سەرای ئازادی كرد

03:44 - 17/09/2024

زەمەن – سلێمانی

 

 بەمەبەستی خوێندی سورەتی فاتیحاو سەرەخۆشی لە دایكی جوانەمەگ،  نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئەیلولی 2024،  چیا نەوشیروان مستەفا سەردانی گڵكۆی جوانەمەرگ ئیسماعیل عەبدوڵای كرد.

 

 پاشان سەردانی دایك و كەسوكاری جوانەمەرگی كردوو پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێ ڕاگەیاندن و هاوخەمی خۆشی بۆ ئەو کۆستە گەورەیە دوپات کردەەوە.

لەكاتی كۆچی دوایی ئیسماعیل عەبدوڵا، چیا نەوشیروان مستەفا لە سەفەری دەرەوە بوو نەیتوانی بەشداری لە پرسەكەی بكات.

رۆژی یەکشەممە ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٤، چالاکی سیاسی و کۆمەڵڵی مەدەنی، ئیسماعیل عەبدوڵا ناسراوە بە (ئیسماعلی سەرای ئازادی) بەنەخۆشیەکی کتوپڕ کۆچی دوایکرد

ئیسماعیل عەبدوڵا جگە لەوەی چالاکێکی کۆمەڵایەتی ناسراو بوو لە سلێمانی و هەرێمی کوردستان، هاوکات هەڵسوڕاوی دیاری بزووتنەوەی گۆڕانیش بوو.

ئیسماعیلی سەرای ئازادی کاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان بوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیار ٢٠ی ١٠ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

ژیاننامەی ئیسماعیلی سەرای ئازادی

▪️ئیسماعیل عەبدوڵا ئیسماعیل محەمەد
لە دایک بووی شاری سلێمانی لە  30ی12ی1982.

▪️دەرچووی پەیمانگای سەردەم_ی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر ، بەشی نیتۆرک 2017 بۆ 2018.

▪️دانیشتوی گەڕەکی ئازادی شاری سلێمانی بوو.

▪️کاندیدی ژمارە 33ی لیستی گۆڕان بوو بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن