79 کوردستان

کێشەى حاجییانى عێراق چارەسەرکرا و سبەینێ دەست بە گەڕاندنەوەیان دەکرێت

07:09 - 17/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، هێڵی ئاسمانیی عێراقییە لە سبەى چوارشەممەوەدە دەستدەکات بە گەڕاندنەوەى ئەو حاجییانەى لە مەککە گیریانخواردبوو.

بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، ئەو گرفتەى هێڵى ئاسمانیى عێراقییە بۆى دروستبوو چارەسەرکراوە، لە سبەینێوە هێڵەکە دەستدەکاتەوە بە گەشتەکانى و سەرجەمە عومرەکارانى عێراق دەگەڕێنێتەوە بۆ وڵات.

ماوەى سێ رۆژە هێڵى ئاسمانى عێراقییە گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ سعوودیە ڕاگرتووە، بەهۆیەوە دوو هەزار و 400 عومرەکارى عێراقى گیریانخواردووە کە زۆرینەیان کوردن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن