737 کوردستان

کاغەزى دەنگدان گەیشتە هەولێر

06:43 - 01/10/2024

زەمەن - کوردستانى

 

ئۆفیسى هەولێرى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، کاغەزى دەنگدان کە وێنە و ژمارە و ناوى لیست و کاندیدەکانى لەسەرە گەیشتووەتە کۆگاکانیان.

 

راشیگەیاند، 95%ى کارەکانیان تەواوکردووە و تا رۆژى هەڵبژاردن هەموو رێکارەکان تەواودەبن.

 

پێشتر مەروان محەممەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا جەختیکردەوە، ئەم هەڵبژاردنە جیاوازە لە هەڵبژاردنەکانی پێشووى هەرێمى کوردستان، کۆمەڵێک رێکاری نوێ گیراونەتەبەر و دەنگدانەکە جیاوازە، جیاوازییەکەش ئەوەیە دەنگەکان بە ئەلیکترۆنى هەژماردەکرێن و دواتریش بۆ دڵنیابوونەوە، سندوقەکانى دەنگدان دەکرێنەوە و بە دەست دووبارە دەژمێردرێنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن