بەپەلە.. توركیا بۆ سەڵاحەدین بەهائەدین: ئەزمونی سەركردایەتیتان بە هایەكی مەزنی دەبێت
11:49 - 30/12/2024
زەمەن - هەرێمی كوردستان
وەزارەتی دەرەوەی
توركیا له نامهكهیدا كه بهبۆنهی ههڵبژاردنهوه به ئهمیندار ئاڕاستهی سەڵاحەدین بەهائەدینی كردوه دەڵێ ؛ئەزمونی سەركردایەتیتان بە هایەكی مەزنی
دەبێت.
میدیای فەرمی
یەكگرتوو بڵاویكردەوە كە لە پەیامی پیرۆزباییەكەدا وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەڵێ لە
نێو ئەو بارودۆخە هەستیارەی كە ناوچەكە پێدا تێپەردەبێت، "ئەزمونی سەركردایەتیتان
بە هایەكی مەزن دەبێت بۆ بەهێزكردنی بنچینەی پەیوەندی و بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی
نێوان توركیا و هەرێمی كوردستانی عێراق و پەیوەندیە مرۆڤایەتیەكان".
وەزارەتی دەرەوەی
توركیا له نامهكهدا ئاماژەیشیان بۆ ئەوە كردووە ؛ هیوادارین نۆیەمین كۆنگرەی یەكگرتوی
ئیسلامی كوردستان ببێتە مایەی خێر و خۆشی، بەبۆنەی دوبارە هەڵبژاردنەوەتان وەكو ئەمینداری
گشتی پارتەكەتان، سڵاو و پیرۆزبایی جێگری وەزیری دەرەوەی كۆماری توركیا (بەرێز نوح
یڵماز) بەرێوەبەری گشتی و باڵیۆز علی رەزا گونەیتان پێدەگەیەنم".
سهڵاحهدین بههائهدین
رۆژی 27ی 12ی 2024 بۆجاری هەشتەمین لە كۆنگرەی یەكگرتوودا بوەوە بە ئەمینداری گشتی
حیزبەكەی و بێ ركابەر زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا.