977 کوردستان

خانمە گۆرانیبێژێکى عەرەب بۆ سازکردنى ئاهەنگى سەرى ساڵ گەیشتە هەولێر

08:53 - 29/12/2024

زەمەن - کوردستانى

 

خانمە گۆرانیبێژى لوبنانى، باسکال مشعەلانى بۆ ئەنجامدانى ئاهەنگێک لە شەوى سەرى ساڵ گەیشتە شارى هەولێر.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، باسکال مشعەلانى بۆ سازكردنی ئاهەنگی سەری ساڵ گەیشتە هەولێر و بۆ میدیاكان قسەى کرد و گوتى، هاتووم بۆ ئەوەی سەری ساڵ لەگەڵ هەوادارە خۆشەویستەكانم بەسەر ببەم.

 

گوتیشى، بە پشتیوانی خوای گەورە ئاهەنگێكی مێژوویی لە هەولێر دەكەین و دونیا رووناك دەكەینەوە.

 

راشیگەیاند، زۆرم لەبارەی هەولێرەوە بیستووە، چەندین لوبنانیی لە هەولێر دەژین و باسی جوانیی شارەكە دەكەن، لێرە هەواداری زۆرم هەیە و یەكەم جارمە سەردانی دەكەم، ئاوەدانیی، رێكخستن و شارستانییەتی شارەكە تەواو سەرنجی ڕاكێشام”.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن