68 کوردستان

منداڵێک بەهۆی ئەشکەنجەی زۆرەوە گیانی لەدەستدا

01:38 - 30/12/2024

زەمەن _ کەرکوک

 

 شەوی ڕابردوو لە کەرکوک، منداڵێک بەهۆی ئەشکەنجەی زۆرەوە لە هۆشخۆی چوو و گەیەنرایە نەخۆشخانە و ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی کۆماری ئاشکرایکرد، درەنگانی شەو منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ کە لەهۆشخۆی چووبوو گەیەنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە، دوای بینینی منداڵەکە لەلایەن کارمەندە تەندروستیەکانەوە بۆیان دەرکەوت لەژێر لێدان و ئەشکەنجە و ئازار منداڵەکە لەهۆشخۆی چووە و بوراوەتەوە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، منداڵەکە هەر لە شەوی رابردووەوە تاوەکو پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش کە گیانیلەدەستداوە، لە ژووری چاودێری چڕدا ماوەتەوە و دەست بەجێ پۆلیسی نەخۆشخانەی کۆماری لە کەرکوک پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.

لە لێکۆڵینەوەکاندا ئەوە دەرکەوتووە منداڵەکە باوکی لە رابردوودا دەستگیرکراوە و دایکیشی جیابووەتەوە، لە گەڕەکی کۆبانی کەرکوک لەلای مام و ئامۆژنێکی ژیاوە. 

هەروەها شەوی رابردوو دوای وەرگرتنی وتەی منداڵەکە، پۆلیسی نەخۆشخانەی کۆماری فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ مامی منداڵەکە دەرکردووە و دەست بەجێ مامەکە دەستگیر کراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن