1373 کوردستان

کەشی سبەینێ راگەیەنرا

12:34 - 30/12/2024

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 کەشناسی ئاشکرایکرد، سبەینێ ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت  لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان

 

ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما  کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانى دوێنێ
هەروەها لەبارەی کەشی سبەی سێشەممەوە ئاماژەی بەوەداوە، سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت بەگشتی لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی خۆرهەڵاتی هەرێم.

هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:15  پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 4 پلەى سیلیزى
سۆران: 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن