بارزانی بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی پیرۆزبایی لەسەڵاحەدین بەهادین كرد
10:31 - 30/12/2024
زەمەن – هەرێمی كوردستان
بارزانی لە پەیوەندییەکی
تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە سەلاحەددین بەهائەدین کرد، بە بۆنەی بەستنی کۆنگرە و هەڵبژاردنەوەی
بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتو.
بەگوێرەی
میدیاكانی پارتی؛ مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەلاحەددین بەهائەدین
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کردووە و پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی یەکگرتووی
ئیسلامی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی تازە و دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لێ کردووە.