75 کوردستان

ئومێد خۆشناو: ساڵێکی زەحمەت و قورسمان بەڕێ کرد

02:11 - 30/12/2024

زەمەن _ هەولێر

 

 ئومێد خۆشناو لە پۆستێکی فەیسبووکدا دەڵێت: ساڵێکی زەحمەت و قورسمان بەڕێکرد بە گەشبینیەوە ڕوو لەساڵێكی باشترین.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئومێدخۆسناو پارێزگاری هەولێر، لە کۆتاییەکانی ساڵدا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سەبارەت بەکار و پڕۆژەکانی پارێزگاکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: خه‌ریكه‌ خواحافیزی له‌ سالی ٢٠٢٤ ده‌كه‌ین و پێ ده‌خه‌ینه‌ ساڵی نویێ ٢٠٢٥ ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی حکومەت له‌ ساڵی ٢٠٢٤ به‌ر له‌ هه‌ر شتتێك پاراستنی ته‌ناهی و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان بووه‌، به‌جۆرێك به‌های ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ باجی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، كه‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا قسوری نه‌كرد له‌ ده‌ست بردن بۆ قووتی هاونیشتیمانیانمان و به‌ هه‌موو شێوازێك له‌ ئه‌ردو ئاسمان دژایه‌تی و ململانێ كردین خستینییە قەیرانی داراییه‌وه‌.

پارێزگاری هەولێر لەبارەی کار و پڕۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ سوپاسکردنی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆ پاڵپشتی لە کار و پرۆژەکانی پارێزگای هەولێر، ئامار و زانیاریی پرۆژە ستراتیژییە خزمەتگوزارییەکانی خستووەتە ڕوو، کە ئەم ساڵ جێبەجێ کراون و یان هێشتا لە جێبەجێ دەکرێن.

پڕۆژەکانیش بریتین لە: 

 _ پرۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر، کە له‌ ڕۆژێكدا ٤٨٠ هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، بۆ هه‌ر كاتژمێرێك ٢٠ _ ٢١ هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی خاوێن بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر، داره‌توو، بنه‌سڵاوه‌، كه‌سنه‌زان، پیرزین، شاوێس، بەحركه‌، عەنكاوه‌ و سێبیران دەنێرێت.
_ پڕۆژه‌ی دووسایدی ڕێگه‌ی هەولێر – كۆیە کردووە، کە بە گوژمەی ملیاران دینار دەست بە دروستکردنی کراوە.
_ هەر لە سێکتەری ئاو پرۆژەی ستراتیژیی ئاوی قوشتەپە و گوندەكانی دەوروبەری، کە بە تەواوبوونی لە هەر ڕۆژێكدا توانای دابەشکردنی ٧٢ هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی هەیە و كێشەی كەمئاوی سنووری شارۆچکەکە چارە دەکات.
_ دوو سایدی هه‌ولێر – دھۆک، كه‌ به‌ ڕێگه‌ی گه‌زنه‌ ناسراوه‌، بە تەواوبوونی دووریی نێوان هەردوو شارەکە کەمتر دەکاتەوە.
_ به‌نداوه‌كانی چه‌مه‌رگه‌، به‌ستۆره‌ و گۆمه‌سپان و چەند پۆندێکی دیكه‌ی گلدانه‌وه‌ی ئاوی باران، کە كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان لەسەر كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو هەیە و سوودیان بۆ زیادکردنی ئاوی ژێر زەویی و ئاودێری و کشتوکاڵ هەیە. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن