1089 کوردستان

بۆچی مووچە دابەش ناکرێت؟

11:31 - 30/12/2024

زەمەن:-

 

 هێشتا وەزیرى دارایی عێراق رەزامەندى لەسەر ناردنى پارە نەداوە و بۆ ئەو مانگانەش کورتهێنان دروست دەبێت، ئەمە لە کاتێکدایە تەنها یەک ڕۆژ ماوە بۆ ساڵی نوێ.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بڕیار نامیق، پەیامنێرى کەى ئێن ئێن بەدواداچونى بۆ موچەى مانگەکانى 11 و 12ـى فەرمانبەران کردوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی عێراق رایگەیاندوە کە لە رۆژی پێنجشەممەوە  وەزارەتی دارایی عێراق لەڕێگەی بەشی ژمێرکارییەوە نوسراوێکی کردوە بۆ خەرجکردنی دوو بڕی جیاواز پارە بۆ هەرێمى کوردستان بەپێی ئەو راپۆرتەی لەسەر خەرجی  و داهاتی مانگى ٢ بۆ ١١ کراوە.

هەروەها ،  لەو نوسراوەى خراوەتە بەردەم وەزیری دارایی عێراق  بڕی ٥٧٠ ملیار بۆ موچەی مانگی ١٢ و ٤٣٠ ملیار دیناری موناقەلەکە کەبەناوی کورتهێنانی مانگی ١١و ١٢ لە بودجەدا گواستراوەتەوە سەر موچە، هەر لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ خەرج بکرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکانی کە کەی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە، ئەو ٥٧٠ ملیارە کە بۆ مانگى ١٢ دانراوە لەگەڵ ٤٣٠ ملیار دینارەکە رەوانە بکرێت، بە ٦٣١ ملیار دینارەکەى مانگى ١١شەوە بۆ هەردو موچەى مانگى ١١ و ١٢ بڕى ٣٥٩ ملیار دینار کورتهێنان دەبێت.

بۆ چارەسەرى ئەم کورتهێنانە، بڕیارە هەرێمى کوردستان بە داهاتى مانگى ناوخۆ پڕى بکاتەوە، بەڵام  ئەگەر داهاتى مانگەکانى ٧ و ٨ رادەستى بەغداد بکرێت، ئەوا پڕکردنەوەى کورتهێنانەکە ئەستەم دەبێت و کێشە بۆ دابەشکردنى موچەى مانگى ١٢ دروست دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن