لە وڵاتێک تیکتۆک قەدەغەکرا
05:52 - 07/11/2024
زەمەن - جیهانی
کەنەدا بەکارهێنانی تیکتۆکی لە وڵاتەکەی قەدەغەکرد و ئۆفیسی کۆمپانیاکەی داخست.
بەپاساوی پارێزگاری كردن لە ئەمنیەتی وڵات، كەنەدا بەكارهێنانی پلاتفۆڕمی تیكتۆكی لە وڵاتەكەی قەدەغەكرد، بەوەش ژمارەی ئەو وڵاتانە زیادی كرد كە هۆشدارییان لەسەر بەكارهێنانی تیكتۆك داوە.
لەوبارەیەوە فرانسوا فیلیپ شامپاین، وەزیری زانست و گەشەپێدانی ئابوری کەنەدا رایگەیاند: بۆ پارێزگاری كردن لە ئەمنیەتی وڵات و لەسەر بنەمای زانیاری و بەڵگە کە لەکاتی پێداچونەوەی ئاسایشی نیشتمانیدا بەدەستیانهێناوە، بڕیاری داخستنی نوسینگەکانی تیکتۆک لە تۆرینتۆ و ڤانکۆڤەر دراوە.
لایخۆشیەوە، دەیڤید ڤینیۆل، بەڕێوەبەری پێشوی هەواڵگری کەنەدا (CSIS) ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، بەئامانجی بەدەستهێنانی زانیاری، حکومەتی چین لەڕێگەی تیكتۆكەوە دەتوانێت داتا و نهێنی بەكارهێنەرانی ئەو پلاوتفۆڕمە كۆبكاتەوە.