86 جیهان

ئێران لەبارەی هەڵبژاردنی ترەمپەوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

02:42 - 06/11/2024

زەمەن - ناوچەیی

ئێران دەڵێت: هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە و سیاسەتەکانمان جێگیرن.

لە لێدوانێکدا فاتیمە موهاجیرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران دەڵێت: هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمەریکا هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نیە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سیاسەتە سەرەکییەکانی ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامیی جێگیرن و بە گۆڕینی خەڵک بە کەسانی دیکە گۆڕانکارییەکی بەرچاویان بەسەردا نایەت.

دووپاتیشی کردەوە کە ئێران پێشتر ئامادەکاری پێویستی کردووە.

دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆلێژی هەڵبژاردن بوو بە ٤٧هەمین سەرۆکی ئەمریکا و توانی سەرکەوتن بەسەر ڕکاربەرەکەیدا بەدەستبهێنێت، کە کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان بوو.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن