کەی شەپۆلە بارانەکە دەگاتە هەرێم؟
02:51 - 13/11/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
شارەزایانی بواری کەشناسی پێشبینی دەکەن شەپۆلێکی تری
تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبروسکە هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
لەو بارەیەوە هەڤاڵ سدیق، شارەزای کەشناسی دەڵێت: پێشبینی دەكرێت
لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەدیاریكراوی یەكشەممە لەسەر دووشەممە لەگەڵ رۆژانی ١٨
و ١٩ و ٢٠ی مانگ، كەشێكی ناسەقامگیر روو لە تەواوی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی
كوردستان بكات.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، ناوچە جیاوازەكانی هەرێم دەكەوێتە ژێر كاریگەریی نزمەپەستانی
ناوچەكانی دەریای ناوەڕاست، شەپۆلێكی تاوەباران و هەورەبروسكە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.