رەمک رەمەزان: هەر 39 خاوەن موەلیدە سەرپێچیکارەکە دەستگیر کراون و بەردەوامیش بن شوێنەکانیان لێوەردەگرینەوە
01:40 - 13/11/2024
زەمەن - چەمچەماڵ
ئەمڕۆ ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، لە چەمچەماڵ تەواوى
ئەو خاوەن موەلیدانەى سەرپێچیان لە بڕیارەکان کرد و ئامادەى هەڵکردنى موەلیدەکانیان
نین دەستگیر کراون و دەبێت یاسا کێشەکە یەکلایی بکاتەوە؛ قایمقامیش دەڵێت: ئەگەر لە داهاتودا بەردەوام
بن لە ناڕەزایەتیی و سەرپێچى، شوێنەکانیان لێوەردەگیرێتەوە.
ئەمڕۆ رەمک رەمەزان، قائیمقامى قەزاى چەمچەماڵ
بە کەى ئێن ئێن،ى راگەیاند: بەهۆى گۆڕانى وەرزەوە خشتەى پێدانى کارەباى نیشتیمانى
گۆڕاوە و کەم بوەتەوە بەهۆیەوە بۆشایی لە پێدانى کارەبا دروستبوە و پێویستە خاوەن
موەلیدەکان ئەو بۆشاییە پڕبکەنەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەشێک لە خاوەن موەلیدەکان
ناڕازین لەو بڕیارە، بەڵام ئەوەى دەبێت پلان و بەرنامە دابنێت ئێمەین نەک خاوەن موەلیدەکان
پلان و بەرنامەمان بۆ دابنێن.
ڕاشیگەیاند، بەهۆى سەرپێچى ئەو خاوەن موەلیدانە و پێنەدانى
کارەبا بە هاوڵاتییان گلەیی هاوڵاتییان دروستبو و ئێمەش سکاڵاى یاساییمان لەسەر تۆمار
کردن و چاوەڕێین دادگا بڕیار بدات و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکات.
هاوکات دووپاتیشی کردەوە کە لە ئێستادا لەسەر
سکاڵاى ئەوان و بە بڕیارى دادوەر و بە هاوکاریی هێزەکانى ئاسایش و پۆلیس سەرجەم
خاوەن موەلیدەکان کە ژمارەیان ٣٩ کەسە دەستگیر کراون و هەر خاوەن موەلیدەیەک بەردەوام
بێت و سەرپێچى بکات شوێنەکەى لێوەردەگیرێتەوە و دەدرێتە هەر هاوڵاتییەک کە بیەوێت موەلیدە دابنێت.
سەرچاوە: کەی ئێن ئێن