سوودانی لە سلێمانی چی دەکات؟
01:56 - 12/11/2024
زەمەن - سلێمانی
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی
سلێمانی دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی شارەکە کۆ دەبێتەوە.
بڕیارە سبەی سوودانی
سەردانی هەرێمی كوردستان بکات و میدیای یەکێتیش بڵاویکردەوە، سوودانی سەردانی سلێمانی
دەکات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.
دەشڵێت: پرسی
مووچە و بودجە، سەرژمیری گشتی، هەناردەکردنی نەوت و کێشە چارەسەرنەکراوەکانی دیکەی
نێوان هەولێر و بەغداد لە کارنامەی گفتوگوکانی سەردانەکەیدا دەبن.