کێشەکەی شارەزوور چارەسەر کرا
02:22 - 12/11/2024
زەمەن - شارەزوور
رزگار غەفور قائیمقامی
شارەزوور دەڵێت: کێشەی پیسبوونی ئاوی ئەو گەڕەکانەی سکچوون و رشانەوەیان تێدا بڵاوببووەوە
چارەسەرکراو و دابەشکردنی ئاو دەستیپێکردووەتەوە.
ناوبراو ئەمڕۆ
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەدوای بڵاوبوونەوەی
سکچوون و رشانەوە بەهۆی تێکەڵبوونی ئاوی خواردنەوە بە ئاوەڕۆ بە هیمەت و پاڵپشتی
لایەنە پەیوەندیدارەکان توانیمان ١٢ شکاوی لە بۆری ئاوی گەڕەکی شارستانیی چارەسەربکەین
و ئاوی بێستانسوور بگەڕێنینەوە بۆ گەڕەکەکە.
ئاماژەی بەوەش
کرد، دووبارە پشکنین بۆ ئاوەکە کراوەتەوە دڵنیابوونەتەوە لە خاوێنییەکەی.
دووپاتیشی
کردەوە کە لە لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە و قەرەبووی رۆژانی رابردوویان
بۆ دەکرێتەوە.