91 کوردستان

زانیاری نوێ لەسەر دیارنەمانی دوو ملیارەکەی سلێمانی گەیشت

02:56 - 12/11/2024

زەمەن - سلێمانی

نوێترین زانیاری لەسەر دیارنەمانی نزیکەى سێ ملیار دینار لە بەڕیوەبەرایەتی سلێمانی ئاشکرا دەکرێت و بەدواداچونەکان دەریدەخەن، فەرمانبەرێکی بەرێوەبەرایەتییەکە دانی بەوەدا ناوە کە پارەکەی بردوە و بەڕێوەبەرایەتی سلێمانیش دەڵێت: چاوپۆشی لە تێوەگلانی هیچ کەس ناکەن.

پاش بڵاوبونەوەی دەنگۆی دیارنەمانی دو ملیار و 500 ملیۆن دینار لە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، کەی ئێن ئێن بەدواداچونی بۆ پرسەکە کرد و بەپێی زانیارییەکان؛ بڕی پارەکە ساڵانە رێژەییە و 2%ی داهاتی چاودێریکردنی پڕۆژەکانی کەرتی تایبەتە، لەپاش لێکۆڵینەوە لە چەند فەرمانبەرێکی پەیوەندیدار بە پرسەکە، یەکێک لە فەرمانبەران دانی بەوەدا ناوە کە پارەکەی بردوە و لێکۆڵینەوەش لە دۆسییەکە بەردەوامە.

لای خۆشییەوە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی بونی دۆسییەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەوە و ڕاگرتنی فەرمانبەرێکی پەیوەست بە پرسەکە، ڕەتی کردەوە پارەی داهاتی ناوخۆ لە بەڕێوەبەرایەتییەکە دزرابێت، ڕاشیگەیاندوە، لەپاش لێکۆڵینەوەکان چاوپۆشی لە تێوەگلانی هیچ کەسێک ناکەن و تاوانباران ڕوبەڕوی ڕێکاری سزایی دەکرێنەوە.
سەرچاوە: کەی ئێن ئێن

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن