خاوەنى مۆلیدە ئەهلییەکانى چەمچەماڵ مانگرتنیان راگەیاند و ئامادەنین کارەبا بدەنە هاووڵاتیان
06:33 - 12/11/2024
زەمەن - کوردستانى
خاوەنى مۆلیدە ئەهلییەکانى چەمچەماڵ مانیان گرتووە و ئامادەنین مۆلیدەکانیان کارپێبکەن و کارەبا بدەنە هاووڵاتیانى سنوورەکە.
بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى دەست زەمەن کەوتوون، هۆکارى مانگرتنى خاوەنى مۆلیدەکانى چەمچەماڵ دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕینى بەرنامەى کارپێکردن، ئەوان بەو خشتەیەى دانراوە رازى نین، بەوهۆیەوە ئێستا چەمچەماڵ بێ کارەبایە.