عەبدوڵای حاجی مەحمود: تاوان لە لایەن محەمەد مەحمود محەمەد بەرامبەرم ئەنجام دراوە
09:44 - 13/11/2024
زەمەن:-
عەبدوڵای حاجی مەحمود ڕایگەیاند: محەمەدی حاجی مەحمود، لە دەرەوەی یاسا هەستا بە داگیركردن و پاشان ڕوخاندنی ماڵەكەم، هیچ ڕێکارێکی نە دادوەری نە حكومی نە ئەمنی نەگیرایە بەر بەرامبەر ئەنجامدانی ئەم تاوانە تاوەكو ئێستاش بەردەوامن لەسەر درێژەدان بە تاوانەكەیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، عهبدوڵا حاجی مهحمود، وەزیری كاروباری شەهیدان ئەنفالکراوان ڕاگەیەندراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ، داواكاری گشتی و هێزه ئهمنییهكانی کرد، سەبارەت بە ڕوخانی ماڵهكهی له گوڵهخانه و تێیدا هاتووە، دەمانەوێت ئاگادارتان بكەینەوە پاش ئەوەی لە ڕێکەوتی 11ی ئهم مانگه تاوانێکی گەورە بەرامبەرمان ئەنجامدرا لەلایەن محهمهد مهحمود محهمهد ئەم تاوانە شكاندنی حەرەمی ماڵەکەم بو كە قبوڵ کراونییە نە لە یاسا و نە لە عورف و نە لە ئاداب و ئەخلاقی گشتیدا، لە دەرەوەی یاسا هەستا بە داگیركردن و پاشان ڕوخاندنی ماڵەكەم".
دەشڵێت: لە ڕودانی هەر ڕوداوێک وەك تەقینەوە یاخود بەركەوتنی هەر زیانێک بە خەڵک و ڕودانی ڕوداوێکی دیكه لە خانو و باخەكەمدا "من بێبەریم لێی و لێی بەرپرسیار نیم"، لەبەرئەوەی هیچ ڕێکارێکی نە دادوەری نە حكومی نە ئەمنی نەگیرایە بەر بەرامبەر ئەنجامدانی ئەم تاوانە تاوەكو ئێستاش بەردەوامن لەسەر درێژەدان بە تاوانەكەیان.
عەبدوڵای حاجی مەحمود ئاماژەی بەوەشداوە، دەبو وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە فەرمیەكانی وەك ئاسایش و دادوەری ئەركی پێویستی خۆیان ئەنجام بدایە، سەرەرای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و تۆماركردنی سكاڵا لە دژی ناوبراو هیچ ڕێکارێک نەگیرایە بەر بەرامبەر تاوانباران.
وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاشکراشیکرد، ئەگەر هاتو هەركەسێک هەستێت بە ئەنجامدانی ئەم جۆرە تاوانە، ئەگەر تاوانبار برای من بێت یان باوكی من بێت یان هەركەسێک بێت تاوان هەر تاوانە و دەبێت ڕێکاری توندی یاسایی لە لایەن لایەنی حكومی یان ئەمنی یان دادوەری بەرامبەری بگیرێتە بەر.
ڕونیشكردوهتهوه، "لە ڕودانی هەر ڕوداوێک وەك تەقینەوە یاخود بەركەوتنی هەر زیانێک بە خەڵک و ڕودانی ڕوداوێکی دیكه لە خانو و باخەكەمدا من بێبەریم لێی و لێی بەرپرسیار نیم، لەبەرئەوەی هیچ ڕێکارێکی نە دادوەری نە حكومی نە ئەمنی نەگیرایە بەر بەرامبەر ئەنجامدانی ئەم تاوانە تاوەكو ئێستاش بەردەوامن لەسەر درێژەدان بە تاوانەكەیان، ئەم كەسە بوەتە كەسێکی مەترسیدار لە دەرەوەی یاسا بۆ خەڵکی ناوچەكە و لە داهاتوشدا تاوانی مەترسیدارتر ئەنجام دەدات".