کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن
10:12 - 13/11/2024
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
کەشناسی هەرێم ئاشکرایکرد، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئاسمان نیمچەهەور دەبێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەو و کەشی ئەمڕۆ سبەی ئاشکراکرد و رایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ کات نیمچە هەور دەبێ بەگشتی، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
لەبارەی کەشی سبەی پینجشەممەوە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٢٢ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ٢١ پلەى سیلیزى
دهۆک: ٢٢ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٢٣ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٢٣ پلەى سیلیزى
زاخۆ: ٢٢ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ١٠ پلەى سیلیزى
سۆران: ١٩ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٢٥ پلەى سیلیزى