کەشوهەوای سبەی هەینی بڵاوکرایەوە
02:58 - 21/11/2024
زەمەن – هەرێمی کوردستان
کەشناسی هەرێمی
کوردستان پێشبینی دەکات سبەینێ هەینی ئاسمانی هەریمی کوردستان ساماڵ و پەڵەهەور بێت.
لە
ڕاگەیەندراوێکدا کەشناسی هەرێمی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ ٢١ی تشرینی دووەمی
٢٠٢٤، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و، لە هەندێک ناوچەش نیمچە هەوردەبێت.
ڕاشیگەیاند،
سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێ ناوچەش نیمچەهەور دەبێت.
بەپێی
ڕاگەیەندراوەکە، پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەینێ بەگشتی لە تۆمارکراوەکانى دوێنی نزیک
دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٢١ پلەى
سیلیزى
سلێمانی : ١٨ پلەى
سیلیزى
دهۆک : ١٩ پلەى
سیلیزى
کەرکووک : ٢٣ پلەى
سیلیزى
هەڵەبجە : ١٧ پلەى
سیلیزى
زاخۆ : ٢٠ پلەى
سیلیزى
حاجی ئۆمەران :
١١ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٨ پلەى
سیلیزى
گەرمیان : ٢٤ پلەى
سیلیزى