کاتژمێرەکانى پێدانى کارەباى نیشتمانى زیاد دەکات
08:41 - 04/12/2024
زەمەن - کوردستانى
گوتەبێژى وەزارەتى کارەباى هەرێم دەڵێت، لە مانگى 11دا 16 کاتژمێر کارەباى نیشتمانییان داوە بە هاووڵاتییا و لە هەندێک ناوچە 17 کاتژمێر بووە.
ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاندووە، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی سەرماوە بۆ هەرێمی کوردستان لە کۆتایى مانگى 11 و سەرەتاى مانگى 12 خواست لەسەر کارەبا بووە بە دوو هێندە، بەو هۆیەوە کاتژمێرەکانى پێدانی کارەبا کەمیکردووە.
راشیگەیاند، کاتێک پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە، راستەوخۆ کاتژمێرەکانی کارەبا زیاددەبێت و ئەم کێشەیە چارەسەر دەبێت، پێدانی کارەبای نیشتمانی دەگاتە نزیکەی 16 کاتژمێر.
ئەمە لەکاتێکدایە کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە. گوتەبێژی وەزارەتی کارەباش دەڵێت، لەدوای بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، کاتژمێرەکانى پێدانی کارەبا زیاد دەکەن.