دژی تەیف سامی خۆپیشاندانە
01:53 - 04/12/2024
زەمەن – هەولێر
ژمارەیەک هاووڵاتی لە
هەولێر خۆپیشاندانیان دژی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەستپێکرد.
خۆپیشاندانەکە دژی
دواکەوتن و ناردنی ئەو بڕە پارەیە کە تەیف سامی بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە بە
مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠.
سەرەتای ئەم هەفتەیە،
وەزیری دارایی عێراق بڕی ٧٦٣ ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد، بەڵام حکومەتی هەرێم ئەو
بڕە پارەیە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت بەشی دابەشکردنی مووچە ناکات، تا ئێستاش بڕیاری
نەداوە چۆن ئەو کورتهێنانە پڕبکاتەوە.