بەپەلە.. ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ سێ مووچەکە یەکلادەکاتەوە
09:32 - 04/12/2024
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەری گفتووگۆکانیان چارەنوسی مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ دوبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تەوەری سەرەکی گفتووگۆکەشیان، چارەنووسی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ دەبێت.
بەپێی زانیارییەکان، لەناو ماددەیەکی یاسای بودجەدا بڕێک پارە هەیە کە دەتوانرێت بۆ موچەى هەرێمى کوردستان خەرج بکرێت، لەو بارەیەوە هەرێم نوسراوێکى ئاڕاستەى وەزیری دارایی عێراق کردوە و تێیدا داوا دەکات، ئەو بڕە پارەیەی بۆ خەرج بکات کە بڕەکەی 430 ملیار دینارە، و تەیف سامی لەم ماوەیەدا دو گەشتی هەیە و رەنگە نەتوانێت نوسراوەکان پەسەند بکات، هەربۆیە نوێنەرانی کورد لە بەغداد داوا لە سودانی دەکەن، دەسەڵاتەکانی بەکاربهێنێت تاوەکو بتوانرێت موچەی مانگی 10 و 11ـی موچەخۆرانی هەرێم دابەش بکرێت.