557 ئابوری

نرخى دۆلار دابەزى

06:32 - 10/12/2024

زەمەن - ئابوری

ئێوارەى ئەمڕۆ لەکاتى داخستنى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان نرخى دۆلار دابەزى.

بەگوێرەى نرخەکان لە بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى، لە داخستنى بازاڕ 100 دۆلار بە 150,300 دینار مامەڵەى پێوەکرا، لە کاتى کردنەوەى بازاڕیش 100 دۆلار بەرامبەر 150,750 دینار بوو.

ئەمڕۆ بەهۆى ئەوەى بەبۆنەى سەرکەوتنى عێراق بەسەر داعشدا پشوو بوو، بانکى ناوەندیى عێراق هیچ بڕە دۆلارێکى نەخستەڕوو، بەڵام بەهۆى نەمانى رژێمەکەى بەشار ئەسەد و کەمبوونەوەى فراوانبوونى جەنگى سوریا، نرخى دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن