کەی مووچەی مانگی ١١ دابەشدەکرێت؟
02:12 - 11/12/2024
زەمەن – هەرێمی کوردستان
بەپێی زانیارییەکان، بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەفتەی داهاتوو
خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ بڵاودەکرێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، حکومەتی هەرێم
خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ بڵاوبکاتەوە و لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی
بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، دوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی مانگی
١٠، وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ بڵاودەکاتەوە کە
ئەگەری هەیە هەفتەی داهاتوو بێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ٤٣٠ ملیار دیناری خستە
سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێم.
هاوکات بڕیارە هەر ئەمڕۆ بەغدا بڕی ٧٩٥ ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی مانگی
١١ی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.