وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ ڕاگەیەندرا
01:33 - 11/12/2024
زەمەن – هەرێمی کوردستان
بە وتەی سەرچاوەیەکی باڵا، سبەینێ دابەشکردنی مووچەی
مانگی ١٠ دەستپێدەکات.
سەرچاوەیەکى باڵا لە ئەنجوومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى
کوردستان بە کەناڵ ٨ی تووە: لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى وەزیراندا بڕیاردرا سبەى
دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى 10 بکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم بڵاویکردەوە، وەزارەتی
دارایی عێراق بڕی ٤٣٠ ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێم.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەر ئەمڕۆ بەغدا بڕی ٧٩٥ ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی
مانگی ١١ی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.
دەشڵێت: دوای ناردنی ئەو گوژمە پارانە، کورتهێنان لە مووچەدا تەنیا ١٠٠
ملیار دینار دەبێت و حکومەتی هەرێم خۆی پڕی دەکاتەوە.
دووپاتیشی کردەوە کە حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ١٠
بڵاودەکاتەوە.