53 ئابوری

ئەمڕۆ ئەم وەزارەتانە مووچە وەردەگرن

10:09 - 21/12/2024

زەمەن- هەرێمی کوردستان

به‌گوێره‌ی خشته‌ی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10) ئه‌مڕۆ موچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌، ناوخۆ، داد، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌شده‌كرێت.

بڕیاره‌ تاوه‌كو رۆژی دوشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كۆتایی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10) بهێندرێت

بڕیاریشه‌ تاوه‌كو رۆژی دوشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كۆتایی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10) بهێندرێت و ئاماده‌كاریان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌ستپێبكات.

17ی ئه‌م مانگه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه‌ بڕی 631 ملیار و 335 ملیۆن دینار له‌ كۆی ته‌مویلی موچه‌ی (مانگی تشرینی دوه‌م/11)ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تمان له‌لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌نی عێراق.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم، چاوه‌ڕوانی پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانه‌ بۆئه‌وه‌ی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 11 بكات و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاردراوه‌ 430 ملیاری دیناری دیكه‌ بنێردرێت، به‌ڵام تا ئێستا واده‌كه‌ی دیارینه‌كراوه‌.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن