بڕیار لەسەر چارەنووسی مووچە دەدرێت
12:32 - 26/12/2024
زەمەن – هەرێمی کوردستان
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: ئەمڕۆ
بڕیار لەسەر چارەنووسی مووچە دەدرێت.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە ئەنجوومەنی نوێنەرای عێراق عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پاش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنى
ئابووری، بڕیار لەسەر چارەنووسی مووچە دەدرێت و دەرئەنجامەکان دەردەکەون.
لەلایەکی دیکەوە بەپێی زانیارییەکانی میدیای یەکێتی،
شاندی دارایی هەرێمی کوردستان لەماوەی سەردانەکەیان بۆ بەغداد لەگەڵ هاوتاکانیان لە
لیژنەی دارایی کۆبوونەتەوە و لیستی مووچەیان بە وردبینیی تەواوەوە داوەتە وەزارەتی
دارایی عێراق، بەڵام لەماوەی سەردانەکەیان تەیف سامی، وەزیری داراییان نەبینیوە.